دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی
پەیوەندی پارتی و یەکێتی روو لە باشی دەکات

سەرۆکی هەرێم و هەردوو جێگرەکەی کە لەنێویاندا شێخ جەعفەر مستەفاشی تێدابووە سەردانی گۆڕان دەکەن و لەگەڵ خانەی راپەراندن و کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا کۆدەبنەوە بەمەش پەیوندیەکانی نێوان یەکێتی و گۆڕان روو لە ئاسایی بوونەوە دەکەن.

 

بە دەستپێشخەری نێچیرڤان بارزانی بۆ رەوینەی پەیوەندی نا ئاسایی نێوان یەکێتی و گۆڕان، ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی و شێخ جەعفەر و مستەفای سەید قادر سەردانی بزووتنەوەی گۆڕانیان کردو لەگەڵ خانەی راپەڕاندن و کوڕانی نەوشیروان مستەفا کۆبوونەوەو دواتر سەردانی مەزاری نەشیروان مستەفایان کرد.

 

ئەو سەردانە کە بۆ رەوینەوەی پەیوەندی نا ئاسایی نێوان یەکێتی و بەدیاریکراوی شێخ جەعفەر مستەفا بوو لەگەڵ گۆڕان، وەک لێدوانە رۆژنامەوانییەکانی دوای کۆبوونەوەکە ئاماژەیان بۆ کرد دوای ئەو کۆبوونەوەیە بۆت هۆی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی نێوان هەردوولا.

 

دوای کۆبوونەوەکە سەرۆکی هەرێم و هەردوو جێگرەکەی سەردانی ماڵی کۆسرەت روسڵیان کردو لەگەڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی کۆبوونەوەیەکیان سازکرد.

 



PM:02:57:26/11/2019