دەربەندیخان.. دابەشکردنی نەوت دەستپێدەکات

ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا قایمقامی دەربەندیخان ڕایگەیاند" لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دابەشکردنی نەوت لە سنووری دەربەندیخان دەستپێدەکات".

 

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە لە ڕاگەیەندراوەکەدا"  لەسەر داوای هاووڵاتیان نەوت لە ڕێگەی بریکارەکانی خۆراکەوە دابەش دەکرێت،کارتی زیرەک و کۆپیەکی فۆڕمی خۆراک یان ناسنامەی سەرۆک خێزان پێویستە لەکاتی وەرگرتنی".

 

قایمقامییەتی دەربەندیخا ڕاشیگەیان" کە پێش هاتنی نەوت بە ڕۆژێک ژمارەی بریکارەکانی خۆراک شوێنی وەستانی تەنکەرەکان بڵاودەکرێتەوە و هەر بریکارێکی خۆراک لە گەڕەکی خۆی ئەوەندەی شوێنی گونجاو هەبێت پرۆسەی دابەشکردنەکە دەستپێدەکات".

 

 



PM:07:38:26/11/2019