کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

 بەبۆنەی تێپەڕبوونی ٤١ ساڵ بەسەر دامەزراندنی پەکەکە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە" لە ساڵی ٤٢میندا بۆ گەشکردنی بەرخۆدانی ئازادی و دروستکردنی یەکێتی نەتەوەیی و دیموکراتیی کوردان، هەموو ئەرکەکانی جێبەجێ دەکات".

 

ڕاگەیەنراوەکەی پەکەکە بەم شیوەیەیە:


"پەکەکە لە ٢٢ ساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەری نێودەوڵەتی و سیستمی قڕکردنی ئیمڕالی بەرخۆدانی شۆرشگێری بەڕێوەدەبات. لەسەر ئەم بناغەیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا ڕێکیخستووە، لەبناغەوە پارچەی کردووە و هەموو ماسکەکانی کۆماری تورک کەوتوون، لە کەسایەتی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە/مەهەپەدا ڕاستی دوژمنی قڕکەر و داگیرکەر ئاشکرا بووە و ئەو دەسەڵاتە لەبەرتێکچوونە.


پێشەنگی ئازادی گەلی کورد پەکەکە، لە ٤١ مین ساڵیادی فەرمیدایە. دەربازی ساڵی ٤٢مینی پەکەکە دەبین. لە هەموو جێگەیەک گۆتوبێژی قوڵ و پیرۆزباییی گەورە هەن. لەسەر ئەم بناغەیە جەژنی پارتەکەمان سەرەتا لە ڕێبەر ئاپۆ، هەموو هەڤاڵان، گەل و دۆستە شۆرشگێر و دیموکراتەکانمان پیرۆز دەکەین و لە تێکۆشاندا هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین. بەرێزەوە یادی نزیکەی ٤٠ هەزار شەهیدمان دەکەینەوە و بەڵێن دەدەین ئامانجەکانیان سەردەکەوێت.


وەک دەزانرێت پەکەکە پارتی رێبەرایەتی و شەهیدانە. لەسەر ئەم فەلسەفەی ئازادی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجان دامەزراوە. هزر و تایبەتمەندی کەسایەتی بۆ خۆی کردووە بە نمونە، پێوانەی ئایدۆلۆژی و شێوەی نوێی وەرگرتووە و بووە بە بەرهەمی خەبات و هەوڵدانێک کە هیچ کاتێک کۆتایی نایەت. ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت، پەکەکە ڕێکخستنی بیرەوەری حەقی کارەرە. لە حەقی کارەرەوە تا مازلۆم، کەمال، خەیری، مەحمەت کاراسونگور و ماحسون کۆرکماز، تا بێریتان و زیلان، لە ڕەشید و ساریا تا دەلال و هەڵمەت، سوپایەکی گەورەی شەهیدان دروست بووە. بەم شێوەیە لەسەر هێڵی رێبەرایەتی و شەهیدان خۆی پەروەردە کردووە. پەکەکە لە ساڵی ٤٢میندا میلیتانی هێڵی ئاپۆیی، شۆرشگێری فیدایی و وڵاتپاریزی یەکگرتوو زیاتر بەرەو پێشەوە دەبات.


پەکەکە تەڤگەری ڕۆژە سەختەکان و بێدەرفەتیەکانە


پەکەکە ٤١ ساڵی لە تێکۆشاندا لەبەرامبەر سەختی و بیدەرفەتی تێپەڕاند. لەبەرامبەر هێرشی لەناوبردن و پاکتاوکردنی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و قڕکەر، هەموو کاتێک بەرخۆدانی کردووە و مێژوو شایەدی بۆ دەدات. لەگەڵ ئەو هەموو فشار و سەختیە دەستی لە هێڵی خۆی بۆ هەبوون و ئازادی هەڵنەگرتووە و لێی دوور نەکەوتووەتەوە. پەکەکە بزوتنەوەی دەرفەتی مادی گەورە نییە. بووە بە بزوتنەوەی سەختی و بێدەرفەتیەکان. هەموو شتەکانی بە تێکۆشان بەرەو پێشەوە بردووە. بەو هۆیەوە پێویستە نرخی دەستکەوتەکانی پەکەکە بە باشی بزانریت.


لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا لە کوردستان لە سەر ناوی ئازادی و دیموکراسی و لە ژێر هەموو گەشەدانێکدا واژۆی ڕێبەر ئاپۆ و پەکەکە هەیە. لە ساڵەکانی ١٩٧٠ دا لە ڕووی راستی کوردستان و دۆزی کوردان دا ڕۆناکبیریەکی گەورە دروست کراوە. پەکەکە لەسەر ئەم ڕۆناکبیریە فراوان بووە و بە بەرخۆدانی سێوەرەگ و هیلوان ڕایگەیاندووە کە بۆ هەبوونی کورد و ئازادیەکەی شەڕ دەکات. پەکەکە لە بەرخۆدانی زیندانەکاندا ئاشکرای کرد، هیچ شتێک ناتوانێت بەرخۆدانێکی بەم شێوەیە ڕاوەستێنێت و هەنگاوی گەریلا لە ١٥ی تەباخ دا ئاشکرا دەکات، بەرخۆدان لەسەر هێڵی سەرفرازی بەردوامە. پەکەکە لەسەر هێڵی گەریلا شەڕ دەکات و لە سەرەتای ساڵی ١٩٩٠ەوە شۆرشی ژیانەوەی نەتەوەیی سەرخستووە، لە سەر بناغەی سەرهەڵدانی شۆرشی ئازادی ژنانی دەستپێکردووە و ڕێگەی بۆ کردووەتەوە کە باشووری کوردستان ببێتە خاوەنی ستاتۆ.


لەبەرامبەر سیستمی قڕکردنی ئیمڕالی بەرخۆدان رێکدەخرێت


پەکەکە لە ٢٢ ساڵی ڕابردوودا لە بەرامبەر هێرشی داگیرکەری نێودەوڵەتی و سیستمی قڕکردنی ئیمڕالی بەرخۆدانی شۆرشگێری بەڕێوەدەبات. لەسەر ئەم بناغەیە پیلانگێڕی نێودەوڵەتی کە ئەمریکا ڕێکیخستووە، لەبناغەوە پارچەی کردووە و هەموو ماسکەکانی کۆماری تورک کەوتوون، لە کەسایەتی دیکتاتۆری فاشیستی ئاکەپە/مەهەپەدا ڕاستی دوژمنی قڕکەر و داگیرکەر ئاشکرا بووە و ئەو دەسەڵاتە لەبەرتێکچوونە. پەکەکە بە گۆڕینی پارادیگمای تیئۆری مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی خوڵقاندووە، بە پارادیگمای کۆمەڵگای ئازادیخواز، ئازادی ژن دەپارێزێت و بۆ هەموو ژێردەستەکان ڕێگەی ئازادی کردووەتەوە. شۆرشی ڕۆژئاوا لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٢ و پراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بووەتە سپاندینەیەکی گرنگی ئەم هێڵە.


پەکەکە لە ساڵی ٤١میندا لە بەرامبەر دەسەڵاتی فاشیست، داگیرکەر و قڕکەر، لەسەر بناغەی ستراتیژی شەڕی گەلی شۆرشگێری بەرخۆدانێکی گەورە بەرێوەدەبات. لەبەرامبەر بریارەکەی ئەمریکا لە ٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ کە نوێکردنەوەی پیلانگێری بوو و لەبەرامبەر گۆشەگیری ئیمڕالی لە دەوری مانگرتنی گەورە لەخواردن لە ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٨ هەنگاوی بەرخۆدانی 'ئێمە گۆشەگیری دەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین و کوردستان ئازاد دەکەیەن' بەڕێوەبرد. لەسەر ئەم بناغەیە دوای ٢ی ئایار دەرگای ئیمڕالی کرایەوە و لە هەڵبژاردنەکانی هەرێمی ٣١ی ئازار و ٢٣ی حوزەیراندا گورزێکی گەورە لە فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە درا.


لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ٤٥ ڕۆژە بەرخۆدانی قاڕەمانێتی بەردەوامە


بێگۆمان یەکێک لە پارچەکانی گرنگی بەرخۆدانی ٤١ ساڵ، بەرخۆدانی بەرامبەر هێرشەکان لە ڕؤژئاوایە. لەبەرامبەر هێرشی داگیرکەری ئاکەپە و مەهەپە کە ئەمریکا و ڕوسیا پشتگیری دەکەن، گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هێزەکانی خۆپاراستن ٤٥ ڕۆژە بەردەوامە و لە باشووری کوردستان و هەموو جیهان پشتگیری لە بەرخۆدانەکە دەکرێت.


ئێستا لە بەرامبەر فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە لە ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان شەڕی گەلی شۆرشگیری بەردەوامە. شەڕی نێوان دەوڵەتی تورک و پەکەکە ئاستی هەرێمی تێپەڕاندووە و لە ئاستی جیهاندایە. بێگۆمان ئەم دۆخە دەرفەتی چارەسەری دۆزی کورد زیاتر دەکات. ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە مەترسیەکی گەورەش لەبەرامبەرمان هەیە. لەو جوارچێوەیەدا فاشیزمی ئاکەپە و مەهەپە بە پشتگیری سیستمی دەسەڵاتدار و دەوڵەتپاریز دەیەوێت پەکەکە لەناو ببات و قڕکردنی کورد سەرکەوێنێت. بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات، دەست بۆ هەموو جورە کۆمەڵکوژی و هێرش دەبات. بۆ هەبوونی کورد و ئازادیەکەی پێویستە هێرشەکان بووەستێنرێن و دەسەڵاتی فاشیست و داگیرکەر کە دوژمنایەتی کورد دەکات تێک بچێت. ئەمەش بە یەکێتی دیموکراتیکی نەتەوەیی کورد دەبێت.


یەکێتی نەتەوەیی


پەکەکە لە ساڵی ٤٢میندا بۆ گەشکردنی بەرخۆدانی ئازادی و دروستکردنی یەکێتی دیموکراتیکی کوردان، جارێکیتر ڕایدەگەیەنێت، هەموو ئەرکەکانی جێبەجێدەکات. لەسەر ئەم بناغەیە بانگەوازیمان بۆ هەموو پارت و ڕێکخستنانی کورد، هونەرمەند، ڕۆناکبیر، ژن و گەنجانی کورد ئەوەیە، ئەم دەرفەتە ببینن و لەسەر بناغەی کۆنگرەی نەتەوەیی یەکێتی خۆیان دروست بکەن و بۆ ئازادی بەیەکەوە کار بکەن.


پێویستە گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکۆشان بەرەوپێشەوەببەن


رووداوەکانی ئەم دواییە ئاشکرای دەکەن، قەدەری گەلی کورد و گەلانی هەرێمەکە و هەموو مرۆڤە ژێردەستەکان یەکە. قڕکردن و داگیرکەری سەر کوردستان، سەرەتا لە تورکیا، لە ئیران و عێراق و سوریا بووەتە فاشیزم. بە پێچەوانەیەوە ئازادی گەلی کورد، لە تورکیا عێراق و ئێران و سوریا ، دیموکراسی بەرەو پێشەوە دەبات و جیهانێکی دیموکراتیک دروست دەکات. لەسەر ئەم بناغەیە پەکەکە سڵاوی خۆی بۆ هەموو بەرخۆدانەکانی گەل لە تورکیا، ئێران، عێراق و سوریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەنێرێت.


٤٢مین ساڵی پەکەکە دەبێتە ساڵی هەڵوەشاندنی دەسەڵاتی فاشیست، داگیرکەر و پیاوسالار و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی سەر هێڵی ئازادی ژنان گەش دەبێت. تێکۆشانی ئازادی کوردستان لەسەر هێڵی ئازادی و تێکۆشانی ئاپۆیی، زیاتر پێشەنگایەتی تێکۆشان دەکات.


لەسەر ئەم بناغەیە جارێکیتر تر ٤٢مین ساڵی پەکەکە پیرۆز دەکەین و جەژنی پارتی و ژیانەوە هەموو کەسێک پیرۆز دەکەین. بانگەوازیمان بۆ هەڤاڵان، ژن، گەنج و دۆستەکانمان ئەوە کە لە ساڵی ٤٢مین پەکەکەدا، لەبەرامبەر سیاسەتی فاشیزمی داگیرکەر و تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی گەش بکەین.




PM:10:03:26/11/2019