ئەمشەو سێ شەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە" لە ئاكامی سێ تەقینەوە لە بەغدا زیاتر لە ٢٠ كەس كوژران و بریندار بوون".
سەرچاوکان باس لەوەشدەکەن" بۆمبێكی چێندراو لە ناوچەی بەلەدیات و دوو ماتۆڕسكیلی بۆمبڕێژكراو لە ناوچەی شەعب تەقیونەتەوە، لە ئاکامدا شەش كەس كوژران و ١٥ی دیكەش بریندار بوون".
شاری بەغداد گەورەترین شاری عێراقە و لە نێوان وڵاتانی عەرەبیدا لە پاش قاھیرە دووەم شاری گەورەی عەرەبییە. بەغدا لە نێوان ساڵانی ٧٦٢ بۆ ٧٦٤ درووست کراوە. لە سەردەمێکدا پایتەختی خەلافەتی عەبباسی بووە. روباری دیجلە بە ناوەڕاستیدا تێدەپەڕێت و بەغدا دەکات بە دوو بەشی سەرکییەوە لەڕووی جوگرافییەوە، شاری بەغدا لە دەیەی یەکەمی سەدەی ھەژدەیەمی زاییندا ئەبووجەعفەری مەنسوور بە شێوەیەکی بازنەیی بە دەوری ڕووباری دیجلەدا نەخشەسازی بۆ کێشاوە و دروستی کردووە.