ئەمڕۆ مووچەی ئەم توێژە دابەشدەکرێت

بەپێی خشتەی راگەیاندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم دوێنێ موچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەشکراو ئەمڕۆش مووچەی توێژێک دابەشدەکرێت.

 

هاوکات بەپێی خشتەکەی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێککەوتی ٢٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ موچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەكرێت، بەوەش كۆتایی بە دابەشكردنی موچەی مانگی هەشت دێت.

 

هەرچەندە بڕیارە لە ٥ی هەموو مانگێكەوە دابەشكردنی مووچە دەستپێبكات، بەڵام چەند مانگێكە دابەشكردنی مووچە چەند ڕۆژێك دوادەكەوێت و تا ئێستاش چارەنووسی مووچەی ٣مانگی ئەمساڵ نادیارە.

 

وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.



AM:12:05:27/11/2019