پێگه‌ی زه جۆرنال ئای ئی، راپرسییه‌كی له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ی خۆی داناوه سه‌باره‌ت به‌و هه‌وڵی سزایانه‌ی له‌لایه‌ن فه‌ره‌نساوه درا كه بخرێته سه‌ر توركیا. ئه‌ویش دوای شكستی سزاكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش دژی توركیا و رێكنه‌كه‌وتنی ئه‌نجومه‌نی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر سزاكان.
هه‌ربۆیه وه‌ك هه‌وڵێكی دیكه، پێگه‌كه بۆ زانینی رای گشتی له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژیی و پێشێلكارییه‌ی توركیا له 11ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه راپرسییه‌كی داناوه و تا رۆژی 25ی نۆڤێمبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی راپرسییه‌كه‌دا كه ده‌ڵێت: (ئایا پشتگیری سزادانی توركیا ده‌كه‌یت له‌ئاكامی ئه‌و هێرشه‌ی كردیه سه‌ر سوریا؟)، 91 هه‌زار و 400 كه‌س زیاتر به به‌ڵێ ده‌نگی داوه، كه ده‌كاته نزیك 96%ی زیاتری ده‌نگه‌كان. 2 هه‌زار و 900 كه‌سیش به نه‌خێر ده‌نگی داوه و 730 كه‌سیش ده‌ڵێت نازانم.
بۆ گه‌لی كورد ئه‌گه‌ر راپرسییه‌كه ئه‌نجامێكی ئه‌وتۆشی نه‌بێت، ئه‌وا له‌رووی میدیاییه‌وه كاریگه‌ری هه‌یه و ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌نگی نه‌داوه پێویسته به (به‌ڵێ) ده‌نگ بدات.
له‌خواره‌وه لینكی پێگه‌كه‌مان داناوه و ته‌نیا كیلیك له‌سه‌ر (YES) بكه وه‌ك ئه‌ركێكی كوردستانی.
پێگه‌ی زه جۆرنال ئای، پێگه‌یه‌كی هه‌واڵی خێرا و راپۆرتی و را و راپرسییه سه‌باره‌ت به رووداوه گه‌رمه‌كان. زیاتر ته‌ركیز ئه‌كاته سه‌ر هه‌واڵه‌كانی ئێرله‌ندا له چوارچێوه‌ی جیهانیدا. له‌ساڵی 2017ه‌وه، په‌یمانگای رۆیته‌رز وه‌ك پێگه‌یه‌كی سه‌ره‌كی هه‌واڵی له ناوه‌ندی ئیرله‌ندا دانی پێداناوه.