بەغدا...دوو خۆپیشاندەر کوژران

لە خۆپیشاندانەكانی ئەمرۆی عێراقدا توندوتیژی لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و خۆپیشاندەران كەوتەوە و دوو خۆپیشاندەر لە بەغدا كوژران.

میدیا عێراقیەکان بڵاویانکردەوە لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان لەسەر پردی ئەحرار گرژی دروستبووەو بەو هۆیەوە دوو خۆپیشاندەر كوژراون.

ئاماژە بەوەشكراوە، هەر بەهۆی گرژی و ئاڵۆزییەكانەوە 25 خۆپیشاندەری دیكە لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی عێراقەوە برینداربوون

دوێنێیش لە بەغداد و شارەكانی دیكەی عێراق خۆپیشاندان بەردەوام بوون بەهۆی توندوتیژییەكانەوە باس لە كوژرانی خۆپیشاندەرێك و برینداربوونی زیاتر لە 20 كەسی دیكە دەكرێت.


PM:05:54:27/11/2019