هیومان رایتس ۆچ: گرووپە ئیسلامییەکانی هاوپەیمانی تورکیا تاوانی جەنگیان ئەنجامداوە

رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، هیومان رایتس ۆچ، رایگەیاند" پێویستە تورکیا ئەو گروپە ئیسلامییە توندڕەوانەی هاوپەیمانی راگرێت لەبەرئەوەی تاوانی گەورەی مرۆییان دەرهەق بەخەڵکی مەدەنی سوریا ئەنجامداوە".

 
 
ئاژانسی رۆیتەرز، راپۆرتێکی رێکخراوی هیومان رایتس ۆچی بڵاوکردۆتەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات " گروپە توندڕەوەکانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پشتیوانی دەکرێن پێشێلکاری گەورەیان بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ ئەنجامداوە و پێویستە حکومەتی تورکیا خۆی لێکۆڵینەوە لەو تاوانانە بکات کە بەشێکیان دەچنە خانەی تاوانی جەنگەوە." 


هیومان رایتس ئۆچ لەبارەی دامەزراندنی " ناوچەی ئارام" کە تورکیا بانگەشەی بۆدەکات، دەڵێت" ئەو ناوچەیە بۆ ئاوارەکانی سوریا هیچ ئارام نیە و ئاسایشییان پارێزراو نابێت." 


سارا ویتسۆن بەڕێوەیەری بەشی رۆژهەڵاتی رێکخراوەکە رایگەیاندوە " کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، دزینی سەروەت و سامانی خەڵک و رێگرتن لەهاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە کە بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان بەڵگەی ئەوەن کە رێکخراوەکە ئەو ناوچەیە بەئارام نەزانێت کە تورکیا بەنیازە دایبمەزرێنێت".

 


PM:07:46:27/11/2019