ئەمەریکا کاروانێکی دیکەی هێزەکانی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

واشنتن کاروانێکی دیکەی هێزەکانی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات، كه‌ نزیكه‌ی ٦٠ بارهه‌ڵگری سه‌ربازین و ره‌وانه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی هه‌سه‌ده‌ كراون.

 

روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند" ئەمریکا نزیکەی ٦٠ بارهەڵگری سەربازی رەوانەی ناوچەکانی ژێر دەستی هێزەکانی هەسەدە کردووە، کە چەندین تانک و زرێپۆشیان هەڵگرتبوو و هێزەکەش لەشاری قامشلۆ جێگر کران".

 

ئەمە لەكاتێكدا لە دەستپێكی ھێرشەكانی توركیا بۆسەر رۆژئاوای كوردستان لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ئەمریكا ھێزەكانی لە زۆربەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كشاندەوە، ئەمەش لەناوخۆ و دەرەوەی ئەمریكا كاردانەوەی لێكەوتەوە.

 
 



AM:09:55:28/11/2019