سه‌رۆكی ئەمەریکا دۆناڵد تره‌مپ یاسایه‌كی ئیمزا كرد کە بەپێی یاساکە ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا پاڵپشتی خۆپیشانده‌رانی هۆنگ كۆنگ ده‌كات، ئەوە لە کاتێکدای کە ئەم هه‌نگاوه وەک هه‌ڕه‌شه‌یەک بۆ تێكدانی گفتوگۆ بازرگانییه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌كین هەژمار دەکرێت، کە هه‌ردوو وڵات نزیكبوون له‌وه‌ی رێكه‌وتنێكی نێوانیان واژوو بکەن.
پرۆژه‌كه یاساكه له‌لایه‌ن كۆماریی و دیموكراته‌كانه‌وه پێشكه‌ش كراوه و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی پیرانه‌وه تێپه‌ڕیی و سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ دوێنێ 27 ی نۆڤێمبه‌ر په‌سه‌ندی كرد. سه‌رۆك تره‌مپ له لێدوانێكیدا بۆ میدیاكان رایگه‌یاند كه ئیمزایان له‌سه‌ر یاساكه كردووه وه‌ك رێزلێنانێك بۆ سه‌رۆك شی چین سه‌رۆكی چین و خه‌ڵكی هۆنگكۆنك ، وتیشی: "خستنه‌گه‌ڕی ئه‌م یاسایه هیوایه‌ك بۆ سه‌ركرده و نوێنه‌ری چین و هۆنگكۆنگ تا رێككه‌ون له‌گه‌ڵ ناڕازییه‌كانی هۆنگ كۆنگ له‌سه‌ر ناكۆكییه‌كانیان به رێگه‌یه‌كی ئاشتیانه".
له‌به‌رامبه‌ر یاساكه، چین په‌رچه‌كردارێكی توندی نواند و تێری برانستاد- ی باڵێۆزی ئه‌مریكا له‌چین له‌لایه‌ن په‌كین-ه‌وه بانگهێشت كرا، پێیان راگه‌یاند، ده‌ركردنی بریارێكی له‌و جۆره خۆهه‌ڵقورتاندنه له كاروباری وڵاتێكی دیكه.
به‌پێی یاساكه "یاسای پارێزگاری له هۆنگ كۆنگ" جگه له سزادانی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی چین و هۆنگ كۆنگ كه تێوه‌گلاون به پێشێلكردنی مافی مرۆڤ، یاساكه داواده‌كات كه پێداچوونه‌وه بكرێت له حاله‌تی بازرگانی هۆنگ كۆنگ. ئابلوقه‌ش داده‌نێت له سه‌ر فرۆشتنی هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی ئه‌مریكا به ده‌سه‌ڵاتدارانی هۆنگ كۆنگ وه‌ك گازی فرمێسك رێژ و فیشه‌كی پلاستیكی.
له‌به‌رامبه‌ردا حكومه‌تی هۆنگ كۆنگ-یش ناڕه‌زایی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر به یاساكه و له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه یاساكه ده‌ستخستنه‌ناو كاروباری وڵاتێكه به‌ئاشكرا، وته‌بێژی حكومه‌تی هۆنك كۆنگ – یش رایگه‌یاند كه ئه‌مه په‌یامێكی خراپه و دۆخی هۆنگ كۆنگ هێورناكاته‌وه.
هۆنگ كۆنگ ژێرده‌سته‌ی به‌ریتانیا بوو، ساڵی 1997 گه‌ڕایه‌وه ژێر ده‌سه‌ڵاتی چین، ماوه‌ی زیاتر له شه‌ش مانگه خه‌ڵكی وڵاته‌كه له‌خۆپیشاندان به‌رده‌وامن له‌به‌رامبه‌ر یاسایه‌كی حكومه‌تی هۆنگ كۆنگ. خه‌ڵكی ناڕازی وڵاته‌كه له‌به‌رامبه‌ر پرۆژه‌یه یاسایه‌ك كه داواده‌كات ئه‌وانه‌ی ده‌ستگیر ده‌كرێن ببرێته وڵاتی چین، دادگایی بكرێن، كه‌ئه‌مه‌ش ترسی گه‌وره‌ی لای خه‌ڵكی هۆنگ كۆنگ دروست كردووه به‌وه‌ی كه چین له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سزادان تونده و بریاری له‌سێداره‌دان به‌زۆری جێبه‌جێده‌كرێت.
ئا: لوقمان غه‌فوور - سه‌رچاوه: سی ئێن بی سی و سی ئێن ئێن