مه‌سرور بارزانی سه‌ردانی توركیا ده‌كات

بەپێی زآنیارییەکان بڕیارە ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی ئەنقەرە دەكات و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی تورکیا كۆ دەبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، مەسروور بارزانی لە سەردانی بۆ توركیا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە و بەرپرسە باڵاكانی تری تورکیا كۆ دەبێتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا  گفتوگۆ لەبارەی پێوەندییەكانی هەرێمی كوردستان و توركیا و رۆڵی گرنگی هەرێمی كوردستان لە سەقامگیریی ناوچەكەدا دەكرێت.

 

پێشتریش هه‌واڵی سه‌ردانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێم بۆ توركیا بڵاوكرایه‌وه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن میدیاكانی پارتییه‌وه‌ ره‌تكرایه‌وه‌ كه‌ هیچ بانگهێشتێكی سه‌رۆك فه‌رمی سه‌رۆكی حكومه‌ت له‌ لایه‌ن توركیاوه‌ كرابێت.

 
لە دوای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، توركیا یەكێك بوو لەو وڵاتانەی هەرزوو بانگهێشتنامەی فەرمی ئاراستەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە.
 

 

 
 


AM:10:43:28/11/2019