ئاسایشی سلێمانی دوو كەسی سزادا

ئاسایشی سلێمانی سزادانی دوو كەسی راگەیاند بە یاسای تایبەت بە مادەی هۆشبەر.

لە راگەیەندراوێكی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە، لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی نەهێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هەموو جۆرە مادەیەكی هۆشبەر و هەر جۆرە كارێكی نایاسایی، هێزەكانمان توانیان لەڕۆژانی 23/1/2019 و 28/7/2019 بەبڕیاری دادوەر ، لەپارێزگای سلێمانی دوو كەس دەستگیر بكەن، بەپێی ماددەی ( 14 مخدرات )  ، لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی /2 ، ڕۆژانی 24/11/2019 و 27/11/2019  سزادران بەم شێوەیەی لای خوارەوە، تاوانباران .

(أ ، ف ، ر) لەدایك بوی ساڵی ( 1995 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب، سزادرا بۆ ماوەی (1)ساڵ ، غرامەكردنی بەبڕی (450000).

( ب ، م ، ص) لەدایك بوی ساڵی ( 1988 ) ڕەگەزی ( نێر ) ، پیشەی كاسب ، سزادرا بۆ ماوەی (6)مانگ، غرامەكردنی بەبڕی (450000).


PM:03:58:28/11/2019