ڕۆژئاوای کوردستان....هێزە کشاوەکەی ئەمریکا له‌نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێگیربوون
دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له ده‌وروبه‌ری رققه و حه‌سه‌كه ده‌یان ئۆتۆمبیلی سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێگیربوون.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه كاروانێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا كه له 80 سه‌رباز و كه‌لوپه‌لی لۆجستی و تانك و زرێپۆش پێكهاتبوون له ده‌وروبه‌ری هه‌ردوو شاری رققه و حه‌سه‌كه كشانه‌وه و چونه ناوچه‌ی رمێلان هه‌ر له سنوری رۆژئاوای كوردستان و له نزیك كێڵگه نه‌وتییه‌كان جێگیربوون.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربازیی هێزه‌كانی به‌ریتانیا بنكه‌ی سه‌ربازیی قه‌سرۆكیان له باكوری ته‌ل ته‌مر بره‌و كێڵگه نه‌وتییه‌كانی سه‌ربه پارێزگای دیرئه‌لزور رۆیشتوون.
یه‌كه سه‌ربازییه‌كه‌ی به‌ریتانیا به رێگای نێوده‌وڵه‌تیی ئێم4دا تێپه‌ڕیوون و به‌ره‌و كێڵگه نه‌وتیه‌كانی دیرئه‌لزور رێگه‌یان گرتووه.
PM:05:57:28/11/2019