به‌رپرسانی روسیا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده له عه‌ین ئه‌لعه‌ره‌ب ( کوبانێ )، كۆبوونه‌ته‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردووه كه نابێت هێرش بكرێته سه‌ر ئه‌و گه‌ڕانه سه‌ربازییه هاوبه‌شانه‌ی له‌گه‌ڵ توركیا ده‌یكه‌ن به‌ناوچه‌كه‌دا، به‌ڵام به‌رپرسانی هه‌سه‌ده له‌وه‌ڵامدا پێیانوتوون خه‌ڵكی ناوچه‌كه كاره‌كه‌ی ئه‌وانیان پێ په‌سه‌ند نییه و هه‌سه‌ده هیچ هێزێكی له‌ناوچه‌كه نه‌ماوه.
رۆژنامه‌ی " هێڵ " پشتبه‌ستن به زانیاری نێو ئه‌فسه‌رانی توركیا ئه‌وه‌ی پشتڕاست كردۆته‌وه كه توركیا بۆیه روسیا له‌گه‌ڵ خۆی له گه‌ڕانه سه‌ربازییه‌كانیدا به‌شداری پێده‌كات، چونكه ده‌زانێت له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه هێرشی ده‌كرێته سه‌ر. به‌پێی رۆژنامه‌ی " هێڵ " كه له چاپی ئه‌مڕۆ 28 نۆڤێمبه‌ر بڵاوبۆته‌وه كۆبوونه‌وه‌كه له نێوان دوو به‌رپرسی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا و چه‌ند به‌رپرسێكی هه‌سه‌ده بووه، به‌ڵام روسه‌كان وته‌كانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه‌یان گه‌یاندۆته ئه‌فسه‌رانی توركیا.
له‌هه‌مانكاتدا به‌رپرسه روسه‌كان كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی توركیا كردووه له‌گه‌ڵ گرده سپی -ی سوریا. توركیایان له ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خۆیان و هه‌سه‌ده ئاگاداركردۆته‌وه.
لە 20 ئۆكتۆبه‌ره‌وه تا چه‌ند رۆژی رابردوو روسیا و توركیا، 11 گه‌ڕانی سه‌ربازی هاوبه‌شیان ئه‌نجامداوه و 9 گه‌ڕانیان له‌لایه‌ن هاووڵاتیانی خۆرئاوای كوردستانه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و له ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌كانی روسیا و توركیا، 4 هاوڵاتی كورد شه‌هید بوون و زرێپۆشێکی رووسیش تائێستا سووتاوه، هه‌رچه‌نده له‌دوای سوتانی زرێپۆشە روسییه‌كه‌وه هیچ هێرشێكی تر ئه‌نجامنه‌دراوه.
ئه‌نوه‌ر موسلم سەرۆکی کانتۆنی کوبانێ، ئه‌وه‌ی به "هێڵ "وتووه: روسیا به‌ڵێنی داوه بۆئه‌وه‌ی ئاژاوه دروستنه‌بێت له‌ناوچه‌كه، گه‌ڕانی سه‌ربازی دیكه ناكه‌ن، دوای پشكنینیان له‌گه‌ڵ توركیا ده‌ركه‌وتووه هیچ هێزێكی هه‌سه‌ده له ناوچه‌كه نه‌ماوه.
له9ی ئۆكتۆبه‌ری 2019، هێزه‌كانی توركیا و چه‌كدارانی سوپای سوریای ئازاد هێرشیان كرده سه‌ر ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی روباری فورات و له‌ئاكامدا زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س له‌ناوچه ئاواره بوون. تا 17ی ئۆكتۆبه‌ر به‌پێی رێككه‌وتنێكی نێوان ئه‌مریكا و توركیا هێرشه‌كه وه‌ستێنرا. دواتریش 22ی ئۆكتۆبه‌ر رێكه‌وتنێكی دیكه له‌نێوان روسیا و توركیا كرا.
ئا: لوقمان غەفور