بۆ هاوسەران.. رێگاکانی چارەسەری لاوازی سێکسی؟



پرۆسەی سێکسی لەنێوان دوو کەس بە پێگەیشتوویی هەردوولا دەگاتە ئەوپەڕی چێژ، بەڵام بەشێکی زۆری پرۆسەکە پەیوەندی بە توانای سێکسی پیاوەوە هەیە،بەپێی لێکۆڵینەوەیەک ١٥٠ ملیۆن پیاو لە جیهاندا بەدەست لاوازی سێکسیەوە دەناڵێنن، ئایا هۆکارەکەی چییە و چۆن چارەسەر دەکرێت؟.

 
لەوبارەیەوە پرۆفیسۆر فۆلفگانگ هارس دەڵێت، دەتوانین بڵێین لە ٧٠%ی پیاوەکان لەکاتی جوتبووندا لاوازی سێکسی خۆیان بۆ دەردەکەوێت کاتێک بۆ ماوە شەش مانگ زیاتر ئەو حاڵەتەیان هەبوو ، ئەوە مانای ئەوەیە ئەندامی نێرینەی پیاوەکە توانای تەواوەتی نییە بۆ تەواوکردنی پرۆسەکە.

 
ئەو پرۆفیسۆرە دەڵێت چەند هۆکارێکی جیاواز هەیە بۆ لاوازی سێکسی.

 
سەبارەت بە زۆرێک لە پیاوان بەهۆی چوونە تەمەنەوەیە، بەشێوەیەک بۆ هەر ساڵێک لە ١% توانای سێکسیان کەمدەبێتەوە، هەروەها چەند هۆکارێکی تریش هەن بۆ لاوازی سێکسی ئەوانیش نەخۆشی شەکرە و نەخۆشیەکانی خوێن و خەمۆکی و نەخۆشیەکانی گورچیلە ، هەروەها هەندێک دەرمانی چارەسەری ئەو نەخۆشیانەش هۆکارن بۆ کەمتوانایی سێکسی لە پیاواندا.

 
هارس ئاماژە بەوەشدەکات، جگەرە کێشان و خواردنەوە کحولیەکان و وەرزش نەکردنیش هۆکارن بۆ لاوازی سێکسی، زۆربەی ئەو کەسانەشی فشاری دەرونییان لەسەرە تووشی لاوازی سێکسی دەبن، بەشێوەیەکی گشتیش ئەو کەسانەی تەمەنیان لەسەرو ٣٥ ساڵەوەیە تووشی لاوازی سێکسی دەبن و بەشێوەیەکی گشتیش لە تەمەنی ٦٠ بۆ ٦٥ ساڵیدا توانای سێکسییان بە تەواوی نامێنێت.

 
ئەو پرۆفیسۆرە سەبارەت بە چارەسەری لاوازی سێکسی دەڵێت، دەکرێت لەڕێگەی وازهێنان لە جگەرە کێشان و کحول و وەرزشەوە توانای سێکسی بەرز بکرێتەوە، هەروەها دەرمانی (ڤیاگرا و لیفیترا) بەکاربهێنرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پزیشکی پسپۆڕ ببینرێت بەوشێوەیەش دەکرێت تەنانەت نەشتەرگەری ئەنجام بدرێت، ڕێگەچارەیەکی تریش کە لە هەموویان ئاسانترە هەوڵ بدرێت لەگەڵ هاوبەشی ژیان ئەو کێشەیە باس بکرێت چونکە ڕەنگە بەشی زۆری پەیوەندی بە لایەنی دەرونییەوە هەبێت.
لە رێبەری خێزان وەرگیراوە
:




PM:10:55:28/11/2019