ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی گه‌وره مه‌رجه‌عی ئاینی عیراق ده‌كات و دەڵێت" كه هه‌وڵه‌كانی بخاته‌كار تا په‌رله‌مان متمانه له‌حكومه‌تی عیراق بسه‌نێته‌وه".
بەپێی زانیارییەکان، حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی نه‌سر و سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عیراق نامه‌یه‌كی ئاڕاسته‌ی عه‌لی سیستانی، گه‌وره مه‌رجه‌عی ئاینی عیراق ده‌كات و تییدا هاتووە" سبه‌ینێ شه‌ممه ڕێککەوتی ٣٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی په‌رله‌مانی عیراقدا متمانه له‌حكومه‌تی ئێستای عیراق بسه‌نرێته‌وه".
عەبادی لە نامەکەیدا کە ئاڕاستەی سیستانی کردووە ئەوەشی ئاشکرا کردووە" په‌رله‌مان ده‌توانێت حكومه‌تێكی نوێ له‌داهاتوودا پێكبهێنێت و بڕیار له‌هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد بدات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت، وه‌ك ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر رووداوه خوێناوییه‌كانی پارێزگاكه‌ی و كوژران و برینداربوونی زیاترله ٢٨٢ كه‌س له یه‌ك رۆژی خۆپیشاندانه‌كاندا، شه‌وی رابردوو عادل ده‌خیلی، پارێزگاری زیقار ده‌ستی له‌كار كێشایه‌وه.