کەشناسی رێژەی بارانبارینی راگەیاند

ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی ٢٤ کاتژمێری رابردووی بارانبارینی راگەیاند.

 

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوو لە ناوچەی ڕواندوز سەر بە پارێزگای هەولێر بە بڕی ٥٨.٣ ملم باریوە.

 

هاوکات هەر بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی زۆرترین باران تاكو ئێستا لە ناوچەی پیرمام لە پارێزگای هەولێر بە بڕی ١٤٨.١ ملم باران باریوە.

 

‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ داتاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌باره‌ی بڕی باران بارینی ٢٤ كاتژمێری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكان.

 



PM:05:53:29/11/2019