ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ژمارەیەک چالاکوان و هاوڵاتی کورد بۆ پشتگیریکردن لە داواکانی خۆپیشاندەرانی عێراق گەیشتنە گۆڕەپانی تەحریر لە بەغداد.
دوای ئەوەی چەند رۆژێکە ئامادەکاریی بۆ دەکرێت، ئەمڕۆ ژمارەیەک هاوڵاتی هەرێمی کوردستان چوونە شاری بەغدا و لە مەیدانی تەحریر خۆپیشاندانیان ئەنجامدا، وەک لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا دەردەکەوێت خۆپیشاندەرە کوردەکان بە زمانی کوردی دروشم دەڵێنەوە و داوای ئازادیی دەکەن و پشتگیری لە خۆپیشاندەرانی عێراق دەکەن.