ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" له‌ناوچه شاخاوییه‌كان به‌فر به شێوه‌یه‌كی كه‌م ده‌بارێت".
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر هەیە لە ناوچە شاخاوییە سنورییەکانی باکوری رۆژهەڵاتی هەردوو پارێزگای سلێمانی و هەولێر بەفرێکی کەم ببارێت".
سەرچاوەکە وتیشی" له‌ناوسه‌نته‌ری شاره‌كان به‌فر نابارێت و ئه‌و پاڵه پۆستۆ سارده‌ی له توركیاوه رووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه له به‌یانییه‌وه نامێنێت و كه‌شوهه‌واش ئاسایی ده‌بێته‌وه".
هاوکات ئەمڕۆ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ماڵپەڕی ئەکواوێزەری جیهانی ڕایگەیاند" حەوت ڕۆژ باران لە مانگی داهاتوودا لە هەرێمی کوردستان دەبارێت".
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتە روو: کە سبەی شەممە ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری نمە بارانێکی پچرپچر لە ناوچە جیاوازەکان.
ماوەی دوو ڕۆژە شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و باران بە رێژەی جیاواز لە ناوچەکان باریوە و هەروەها لە ناحییەکانی حاجی ئۆمەران و کانی ماسی لە سنووری پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەفر باریووە.