گەرمیان.. ئەفسەرێکی پلە باڵای ئاسایش شەهید بوو

دوای ئەوەی دوێنێ هەینی ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ چەکدارانی داعش له‌نێوان گوندی قه‌ره‌ بڵاخ و كوڵه‌جۆوه‌  په‌لاماری هێزه‌كانی ئاسایشیان دا،ئەفسەرێکی ئاسایش بە پلەی موقەدەم و شەهیدبوو.

 

بەپێی ئەو زانیاریانانیەی دەست سپی کەوتووە، لە كاتی بەرپەرچدانەوەی پەلامارێكی چەکدارانی داعش، ئەفسەرێکی ئاسایش کە پلەی موقەدەم بووە ناوی "سمکۆ"یە بەسەختی بریندار دەبێت، دوای ئەوەی دەگەیەنرێتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهید دەبێت، هاوکات دوو كارمەندی دیكەی ئاسایشیشش بریندار دەبن.

 

شەوی هەینی چەکدارانی داعش له‌نێوان گوندی قه‌ره‌ بڵاخ و كوڵه‌جۆوه‌  په‌لاماری هێزه‌كانی ئاسایشیان دا، لە ئاکامدا بەڕێوەبەری ئاسایشی ناحیەکە بریندار بوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ رەوانەی سلێمانی کراو دواتر گیان سپارد، هاوکات دوو ئاسایشەکە دۆخیان جێگیرە.



AM:12:21:30/11/2019