ڤیدیۆ.. کچە ئێزیدیەک بۆ چەکدارەکێکی داعش: بۆ من تەمەنم ١٤ ساڵ بوو دەستدرێژی سێکسیت کردە سەرم

کە ناڵی عێراقییە کچێکی ئێزیدی دەهێنێتە بەر دەم ئەو داعشە دیلەی کە دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەرو پێدەڵێت" تەمەنی من ١٤ ساڵ بوو دەستدرێژیت کردە سەرم، ژیانت وێران کردم".

 

لەو ڤیدیۆیەدا کە کچێکی جوانی ئێزیدی بەرامبەر دیلێکی داعش وەستاوەو بێژەرەکەش لە ناوەراستدایە، کچە ئێزیدیەکە کە ناوی ئەشواق حاجیە، بە دەم گریانەوە بە چەکدارە دیلەکەی داعش دەڵێت" سەرهەڵبڕە بۆ دەستدرێژی سێکسیت کردە سەرم من تەمەنم ١٤ ساڵ بوو، تۆ ژیانی من و خەونەکانت وێران کردم".

 

هەروەها پیدەڵێت" تۆ خوشک و مناڵت نییە، غەدرت نەکرد دەستدرێژی سێکسیت کردە سەرم کە من تەنها ١٤ ساڵ بوو".

 

کچە ئیزیدیەکە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت " لەبەر ئەوەی دەستدرێژیت کردە سەرم چونکە ئێزیدی بووم ".

 



AM:11:58:30/11/2019