کەمێک پێش ئێستا کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆتاییهات، عادل عەبدولمەهدی لە کۆبونەوەکەدا رایگەیاند" نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پێشکەشی پەرلەمان دەکات، داواش لە وەزیرەکان کرد تا پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ لە کارەکانیان بەردەوام بن".
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌ممه ٣٠ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق به سه‌رۆكایه‌تیی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی عیراق كۆبووه‌وه و لە کۆبونەوەکەدا سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" كه حكومه‌ت ئه‌وپه‌ڕی هه‌وڵی خۆی دا بۆ جێبه‌جێكردنی داواكاریی خۆپیشانده‌ران هه‌ر له به‌رنامه‌ی چاكسازی و كردنه‌وه‌ی ده‌رگای دامه‌زراندن و دابه‌شكردنی پارچه زه‌وی و پڕۆژه‌یاسای گرنگی وه‌ك یاسا هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆن و ئه‌نجومه‌نی خزمه‌تی سه‌ربازی".
هاوکات بەپێی زانیارییەکان، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌ن ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی ئه‌بوجیهاد هاشمی، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی عه‌بدولمه‌هدی و حه‌مید عنزی، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی په‌سه‌ند كرد.
ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنى وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ داخوازى خۆپیشانده‌ران، عادل عه‌بدولمه‌هدى رایگه‌یاند ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى له پۆسته‌كه‌ى پێشكه‌ش به په‌رله‌مان ده‌كات.