سەدر: دەستلەكاركێشانەوەی عەبدولمەهدی واتای كۆتایی گەندەڵی ناگەیەنێت

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ موقتەدا سەدر، ڕابەری ڕەوتی سەدر، لە دوای دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیران لە پۆستەكەی  سەدر لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر"ەوە حەوت خاڵی پێشنیار كردووە بۆ قۆناغی پاش دەستلەكاركێشانەوەی حكومەت یەکێک لەخاڵەکان بریتییە لە" دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق واتای كۆتایی گەندەڵی ناگەیەنێت".

 

ئەمەش دەقی حەوت خاڵەکەی سەدر بەم شێوەیەیە.. 

 

1-هەڵبژاردنی سەرۆك وەزیران لەڕێی ڕاپرسییەكی میللی لە گۆڕەپانەكانی خۆپیشاندان.


2-كاركردنی بۆ دامەزراندنی ئەنجومەنی بنبڕكردنی گەندەڵی كە دادوەرە كارامە و لێوەشاوەكان لەخۆبگرێت و بوێری ئەوەیان هەبێت لێپرسینەوە لەوانە بكەن كە گەندەڵییان كردووە و گەندەڵی دەكەن.

3-سەرۆك وەزیرانی نوێ‌ كابینەكەی هەڵببژێرێت بەدوور لە حزب و فراكسیۆن و میلیشیا و پشكداری تایەفەگەری و حزبی و نەتەوەیی و هاوشێوەكانی.


4-بەگەڕخستنی دادوەریی بەدوور لە دروشمە پەرلەمانییەكان كە گەندەڵی هەندێك لە ئەندامەكانی لە حكومەت كەمتر نییە.


5-داوا لە هەموو ئەوانە دەكەم كە هاوسۆزن لە پەرلەماندا، خۆیان نەخزێننە نێو پێكهێنانی حكومەت، تەنیا لەڕێی دەنگدان بە بڕوای خۆیان و وەرگرتنی ڕای گشتی گەل بەشێوەیەكی ڕاستەوخۆ و بەسەرپەرشتی سەربەخۆ و ناگەندەڵ.


6-درێژەدان بە خۆپیشاندانی ئاشتیانە و مامەڵًەنەكردن لەگەڵ ئەوانەی توندوتیژییان لە دژی خۆپیشاندەران بەكارهێنا.


7-داوا لە وڵاتە دۆستەكان و ئەوانی تر دەكەین، هەلێك بدەن بە عیراقییەكان، تا خۆیان چارەنوسی خۆیان دیاریی بكەن.




PM:02:10:30/11/2019