مەزڵووم کۆبانێ: تورکیا بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی"ئەلعەرەبیە" ڕایگەیاند" ئەنقەرە ئێستاش بەردەوامە لە پێشێلکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست کە لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا لەسەری ڕێککەوتوون".

 

مەزڵووم کۆبانێ لە چاوپێکەوتنەکەدا وتیشی" ئەجێندای تورکیا داگیرکردنی ناوچەکەیە، تورکیا ئاگر بەست پێشێلدەکات بەڵام ئەمریکا و ڕوسیا بێدەنگن لەکاتێکدا پێویستە بە فشاری بەهێزتر تورکیا ڕابگرن".

 

کۆبانێ جەختیشیکردەوە: هەریەکە لە تەلتەمر و عەین عیسا لەژێر کۆنترۆڵی هەسەدە دان و ڕادەستی ڕوسیا و حکومەتی سوریا نەکراوە.



PM:03:32:30/11/2019