بڕیارە لەناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا نەوتی ماڵان لەهەردوو قەزا دەربەندیخان و دوکانی سەربە پارێزگای سلێمانی دابەش بکرێت.
بەپێی خشتەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى نه‌وت و كانزاكانى سلێمانى، بڕیارە سبەی یەک شەممە رێكکه‌وتی ١ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕێگەی کارتی زیرەکەوە لە سنوری قه‌زاكانى رانیه و دووكان نەوت دابەشبکرێت.
هاوکات رۆژی دوو شه‌ممه رێكه‌وتی ٢ى کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە سنوری قه‌زاى چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه‌ی بازیان نەوت دابەشدەکرێت، رۆژی سێ شه‌ممه رێكه‌وتی ٣ ی کانوونی یەکەمى ٢٠١٩ لە سنوری قه‌زاكانى شاره‌زور و ده‌ربه‌ندیخان دەستدەکرێت بەدابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاوڵاتیاندا.