عەین ئاروس تەقینەوەیەک ڕوویدا

ئەمڕۆ شەممە ٣٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ ئاژانسی هەواڵی هاوار ڕایگەیاند" تەقینەوەیەکی بەهێز لە گەڕەکی عەین ئاروس لە باشوری شاری گرێسپی داگیرکراو ڕوویدا".

 

بەپێی زانیارییەکان، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەبارەی کوژراو برینداری چەتەکان لەو تەقینەوەیەدا بەردەست نیە.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ هێزەكانی ڕزگاری عەفرین ڕاگەیەندراوێكیان سەبارەت بە چالاكی شەڕڤانان لە ناوچەی باب بڵاوكردەوە و ڕایگەیاندووە" ڕۆژی ٢٩ی ئەم مانگە هێزەكانمان لە دەورووبەری گوندی ئەبلێ سەر بە ناوچەی باب، لەدژی چەكدارە توندڕەوەكانی “جەبهە شامیە” چالاكییەكیان ئەنجامداوە، بەو هۆیەوە دوو چەتە كوژراون و یەكێكی دیكەش برینداربووە".

 

 

 

 




PM:05:50:30/11/2019