پەرلەمانتارێک داوای گفتوگۆی راستەخۆ لەگەڵ کاندیدی نوێ سەرۆک وەزیراندا دەکات

فایەق شیخ عەلی پەرلەمانتاری مەدەنیوون داوا لەو سیاسییە دەکات کە خۆی کاندید دەکات بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق گفتوگۆیەکی راستەخۆی تەلەفزیۆنی لەگەلدا بکات.

 

 
لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، فایەق شیخ عەلی دەڵێت" سیاسیە عێراقییەکان چاویان بڕیوەتە پۆستی سەرۆک وەزیران وەک ئەوەی دەستکەوتێک بێت".
شیخ عەلی دەڵیت" ئەو پۆستە دەستکەوت نییە، بەرپرسیارێتیەکی قورسە بۆ راستکردنەوەی رێڕەوە سیاسیەکە".

 

 
ئەو پەرلەمانتارە دەڵێت" کێ خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید دەکات با بێت دیالۆکێکی رووبەڕوو بکەین بە بەرچاوی عێراقییەکان و جیهانەوە. با ئەویش پرسیارەکان و شوێن و کاتی دیالۆکەکە دابنێت".

 

 
شیخ عەلی دەڵێت " کەس ئامادەیە مونازەرەم لەگەڵ بکات".

 

 
دوێنێ هەینی ٢٩ ی تشرینی دوومە عادل عەبدولمەهدی رایگەیاند " دەست لە پۆستی سەرۆک وەزیران دەکێشێتەوە، ئەوەش دوایی وتاری سیستانی گەورە مەرجەعی شیعەکان بوو کە داوای کرد پەرلەمان چاو بەمتمانە بە حکومەتدا بخشێنێتەوە".




PM:07:58:30/11/2019