سبەی یەک شەممە لە پاریزگای دیالە بە ناوچە کوردیەکانی سنووری خانەقین و ژمارەیەک ناوچەی دیکەی ئەو پارێزگایە کرایە پشووی فەرمی.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، محهمهد حهسهن ،قایمقامی شاری خانهقین، " سبەی یەک شەممە پشووی فەرمییە به بڕیاری پارێزگاری دیاله به شارۆچكهی خانهقینیشهوهو لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت پشووی فەرمییە".
قائیمقامی خانەقین دەشڵێت " پشووی سبەی بۆ ڕێزگرتن لە ڕۆحی قوربانییانی خۆپێشاندەکانی عێراقە".
ئەوە لە کاتێکدایە سێ ڕۆژ ماتەمینی لە تەواوی پارێزگاکە ڕاگەیەندراوە.