ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق نامەی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق تاوتوێ دەکات

بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ یەک شەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق سەبارەت بە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران عیراق و چەند پرسێكی دیكە كۆدەبێتەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ یەك شەممە پەڕلەمانی عیراق سەبارەت بە نامەی دەستلەكاركێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیران كۆببێتەوە، هەر ئەمڕۆش نامەی دەست لەكاركێشانەوەكە گەیشتووەتە سەرۆكایەتی پەڕلەمان.

 

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ شەممە عادل عبدولمەهدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق داوای لە پەرلەمان كرد، دەستلەكاركێشانەوەكەی قبوڵ بكرێت و بە زووترین كات و بە گوێرەی ڕێوشوێنە دەستوورییەكان متمانە بە حكومەتێكی نوێ بدات.

 

 




AM:09:07:01/12/2019