بەپێی خشتەى پشووەکانى عێراق، بڕیارە ڕۆژی ١٠ی مانگی کانونی یەکەم پشووی فەرمی بێت بە بۆنەی ڕۆژی سەرکەوتن بەسەر داعشدا، بەڵام وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" پشووەکە هەرێم ناگرێتەوە".
جوتیار عادل، وتهبێژی حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگەیاند" رۆژی ١٠ی كانوونی یهكهمی ٢٠١٩ له ههرێمی كوردستان دهوامی ئاسایی دهبێت و ناكرێته پشوو".
هاوکات سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن" بە بۆنەی جەژنی سەری ساڵەوە ڕۆژی ٣١ی مانگی کانونی یەکەم دەبێتە پشووی فەرمی، بەڵام بۆ مەسیحییەکان جیاوازە و ڕۆژانی ٢٤ و ٢٥ و ٢٦ دەبێتە پشووی فەرمی".
سەبارەت بە پشووەکان تاکو ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ ڕاگەیەندراوێکی بڵاو نەکردۆتەوە کە ئایایە پشووەکە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە یاخود نا.
ئەمەش لە کاتێکدا دێت ساڵانی ڕابردوو حەوت ڕۆژ بە بۆنەی پشووەکانی سەریساڵ و بۆنەکانی دیکەوە لەو مانگەدا پشوو بووە.