ناوی ژمارەیەک کاندید بۆ سەرۆک وەزیران ئاشکرا دەبن
پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولەمەهدی پەسەند کرد

لە کاتێکدا ئەم دوانیوەرۆیە ١ی کانوونی یەکەم پەرلەمانی عێراق دەستلەکاركێشانەوەی د. عادل عەبدولمەهدی لە پۆستی سەرۆک وەزیران قبوڵکرد، ناوی چەند سیاسیەک دێن بۆ جێگرتنەوەی ئەو پۆستە باڵایەی حکومەتی عێراق.

 


پەرلەمانی عێراق کە تا ئێستا لە کۆبوونەوەکەی بەردەوامە، یەکێک لەو هەنگاوانەی ئەمڕۆ هاویشتی پەسەندکردنی دەستلەکارکێشانەوەی د، عادل عەبدولمەهدی بوو، ئەوە لە کاتێکدایە کە میدیا ناوخۆی و جیهانییەکان باس لەناوی ژمارەیەک کاندید دەکەن.

 

رۆژنامەی ( ئێندیپێندتی ) بەریتانی ناوی هەریەک لە " فایق زەیدان، محەمەد سودانی لە دەوڵەتی یاسا، عەبدولحسین عەبتان وەزیری لاوانی پێشوو، عەدنان زەرفی لە هاوپەیمانی نەسر، سیاسی سەربەخۆ عزت شابەندەر"دێت، بەڵام هیچ کەس لەم ناوانە پشتڕاستیان نەکردۆتەوە کە کاندیدن بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.

 

دوای وتاری گەورە مەرجەعی شیعەکان عەلی سیستانی لە رۆژی هەینی، د.عادل عەبدولمەهدی دەستی لە پۆستی سەرۆک وەزیران كێشایەوە، ئەمڕۆش یەک شەممە پەرلەمانی عێراق، پەسەندی کرد.

 


PM:03:38:01/12/2019