په‌یوه‌ندیه گهرموگوڕو سێكسیه‌كانی نێوان ژن و مێرد، به‌رده‌وام سۆز و خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان دروست ده‌كات، به یه‌كێك له‌م هه‌ڵسوكه‌وتانه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه دووچاری ساردوسڕی ده‌بنه‌وه و ساته خۆشه‌كان تێكده‌ده‌ن و خۆشه‌ویستی له‌لای ژن ده‌خه‌نه ژێر پرسیاره‌وه، بۆیه خۆت له‌م پێنج هه‌ڵسوكه‌وته به‌دوور بگره كه‌ئه‌مانه‌ن:
هه‌ڵسوكه‌وتی یه‌كه‌م:
راسته‌وخۆ چوون به‌ره‌و توالێت: ژن ده‌خوازێت، پیاوه‌كه‌ی له‌پاڵیدا بمێنێته‌وه دوای په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕ چێژئامێزهكان و راسته‌وخۆ نه‌چێت بۆ توالێت، چونكه ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته ژن په‌ست ده‌كات و وا هه‌ست ده‌كات كه په‌یوه‌ندیه گهرموگوڕهكه ته‌نها وه‌ك ئه‌ركێك به‌ئه‌نجام گه‌یه‌نراوه.
هه‌ڵسوكه‌وتی دووه‌م:
سه‌یركردنی مۆبایل راسته‌وخۆ دوای په‌یوه‌ندیه سێكسی و چێژئامێزهكان: زۆبه‌ی پیاوان ئه‌و هه‌ڵه‌یه دووباره ده‌كه‌نه‌وه‌و راسته‌وخۆ دوای په‌یوه‌ندییه گه‌رموگوڕه‌كان له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كانیان سه‌یری مۆبایله‌كه‌یان ده‌كه‌ن، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ش وا ده‌كات ژن هه‌ست به‌وه بكات كه كه‌مته‌رخه‌میی كراوه له‌به‌رامبه‌ری له‌لایه‌ن پیاوه‌وه.
لهبهركردنهوهی جل و راسته‌وخۆ چوونه ده‌ره‌وه دوای په‌یوه‌ندیه گه‌رمه‌كان: ژن حه‌ز به ده‌ستبازیی و یاری كردن ده‌كات، بۆیه هه‌ر بهلهبهركردنهوهی جله‌كان و جێهێشتنی ماڵه‌كه له‌لایه‌ن پیاوه‌وه دوای په‌یوه‌ندیه گه‌رموگوڕه‌كان، راسته‌وخۆ ژن هه‌ست به‌وه ده‌كات كه وه‌ك پێویست گرنگیی پێنه‌دراوه.
هه‌ڵسوكه‌وتی چواره‌م:
سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆن: ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندیی رۆمانسی نێوان ژن و پیاو به‌ته‌واوی دووچاری ساردبوونه‌وه ده‌كات، سه‌یركردنی ته‌له‌فزیۆنه.
هه‌ڵسوكه‌وتی پێنجه‌م:
راسته‌وخۆ نوستن له دوای په‌یوه‌ندیی سێكسی: یه‌كێك له‌و هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ی ژن زۆر خوازیارێتی دوای په‌یوه‌ندی سێكیی ئه‌وه‌یه كه له‌لایه‌ن پیاوه‌كه‌یه‌وه له ئامێز بگیرێت، په‌نا بردنه به‌ر نوستن راسته‌وخۆ دوای په‌یوه‌ندی سێكسیی له‌لایه‌ن پیاوه‌وه، ژن وا لێده‌كات هه‌ست به‌ته‌نیایی بكات.
لە پەیجی.. رێبەری خێزان وەرگیراوە..