لە پارێزگای دیالە داعش هێرشیان كردەسەر هێزە عیراقییەكان

بەپێی زانیارییەکان شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی‌ داعش لە سنووری‌ پارێزگای‌ دیالە هێرشیان كردەسەر هێزە عیراقییەكان و  ژمارەیەك ئەندامی‌ ئەو هێزانە كوژراون و برینداربوون.

 

سەرچاوەکان باس لەوەدەکەن" تیرۆریستانی‌ داعش لە چەند ناوچەیەكی‌ سنووری‌ شارەدێی گوڵاڵە، ئیمام وەیس و نەفتخانەی سەر پە پارێزگای دیالە پەلاماری هێزە عیراقییەكانیان داوە".

 

سەرچاوەکان ئاماژە بەوەشدەکەن" تیرۆریستانی داعش لە نەفتخانە هێرشیان كردەسەر چەكدارانی‌ حەشدی‌ شەعبی‌ و ڕووبەڕووبوونەوە ڕوویدا، هەروەها لە گوندی‌ باخچەی‌ سەر بە نەفتخانە بۆمبێك بە هێزە عیراقییەكاندا تەقیوەتەوە و لە ئەنجامی‌ تەقینەوەكەدا دوو چەكداری‌ حەشدی‌ شەعبی‌ كوژران و سیانی‌ تریش بریندار بوون".

 

پارێزگای دیالە یەکێک لە پارێزگاکانی عێراقە کە کەوتۆتە ڕۆژھەڵاتی ئەم وڵاتە، ناوەندی ئەم پارێزگایە شاری بەعقوبەیە، بە پێی سەرژمێرییەکانی ساڵی ٢٠٠٣ ژمارەی دانیشتووانی ١،٢٢٤،٠٠٠ کەس بووە.




AM:12:04:02/12/2019