لە شاری بەرشلۆنە بەدەیان ژن و پیاو لە مەیدانێکی گشتی دا بە رووتی خۆپیشاندانیان سازدا دژی کەوڵکردنی پێستی ئاژەڵان و بەکارهێنانی لە دروستکردنی پێڵاو جلوبەرگدا.
ئەو خۆپیشاندانانە کە چالاکوانانی مافی مرۆڤ رۆژی یەک شەممە بە ڕووتی لە مەیدانی " کەتەلۆنیا" لە بەرشلۆنە سازیان کردبوو گرووپێکن بەناوی " ئنیما ناتورس"، ئەوان بەڕووتی بەسەریەکدا کەووتوون ژمارەیەکی تری هاورێکانیان رەنگی سووریان بەسەردا دەڕشتن.
ئەو خۆپیشاندانە وەک وەک سومبلێک دژی سەربڕینی گیانداران و مامەڵەی خراپی مرۆڤە لەگەڵ گیانداران و کەوڵکردنیان و کردنی جلوبەرگەکانیان بە فەرو و پێڵاو جلوبەرگ.