كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە ئەهلیەكان گۆڕانكاری بەسەردا هات

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویكردەوە، نرخی هەر ئەمپێرێكی كارەبای موەلیدە ئەهلییەكان بۆ مانگی 11، حەوت بۆ هەشت هەزار دینار دەبێت، خشتەی پێدانی كارەبای مۆلیدەكانیش بۆ مانگی دوانزە گۆڕانگاری بەسەردا هاتووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی قایمقامیەتی سلێمانی نرخی كاتژمێرێك ئەمپێری موەلیدەی ئەهلی لە سنوری سلێمانی بۆ مانگی (11)تشرینی دووەم بە (38.75) دینار و حەوتسەد‌و پەنجا فلس دیاریكرا و موەلیدەكانیش بەتێكڕایی لەنێوان (180) بۆ (205) كاتژمێر كاریان كردووە، بەوەش نرخی یەك ئەمپێر كارەبا لە نێوان (7) هەزار بۆ (8) هەزار دینار دەبێت.

خشتەی پێدانی كارەبای موەلیدەكان لە مانگی (12) كانونی یەكەم، بەم جۆرە دەبێت: لە كاتژمێر 6:30  بۆ 8ی بەیانی و لە كاتژمێر (12)ی نیوەڕۆ بۆ (1)ی شەو  كاردەكەن، لە رۆژانی هەینیشدا، بەیانیان ئیشی پێناكرێت و لە بەرامبەردا لە كاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆوە ئیش بە موەلیدەكان دەكرێت.

هەروەها، دەبێت لەكاتی بڕینی كارەبای نیشتیمانیدا، موەلیدە ئەهلییەكان لە ماوەی (10) خولەكدا كاریان پێبكرێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیكار رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە.
 


PM:02:12:02/12/2019