کەشناسی هەرێم رێژەی بارانبارینی راگەیاند

ئەمڕۆ دوو شەممە ڕێککەوتی ٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم رێژەی باران بارینی ١٢ کاتژمێری رابردووی راگەیاند.

 

بەپێی زانیارییەكانی كەشناسی هەرێمی كوردستان، زۆرترین ڕێژەی بارین باران لە ١٢ كاتژمێری ڕابردوو لە سنورى قەزاى کەلار بووە کە ٣٦ ملم بارانباریوە و لە دواى ئەویش دوز دێت کە ٣١.٥ ملم باریووە.

 

ئەوە لە کاتێکدایە دوێنێ کەشناسى هەرێم لە راگەیەنراوێکدا هۆشدارى دا لە هاتنى شەپۆلێکى بارانى بەلێزمە بۆسەر ناوچەکانى باشور و باشورى رۆژهەڵاتى هەرێم و بە تایبەتیش باشور و باشورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى سلێمانى و ئیدارەى گەرمان و باشور و باشورى رۆژهەڵاتى پارێزگاى کەرکوک.

 

شەپۆلەکە لە شەوى رابردووەوە دەستى پێکردووە و بە پێى پێشبینى کەشناسى هەرێم تاوەکو ئەمشەو کاتژمێر ١٢بەردەوام بێت.

 

‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ داتاكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزەی هه‌رێمی كوردستانه‌ له‌باره‌ی بڕی باران بارینی ١٢ كاتژمێری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكان.




PM:09:46:02/12/2019