میسی دوای وەرگرتنی تۆپی ٢٠١٩ چی وت


پاش وەرگرتنی تۆپی ٢٠١٩، میسی قسەی بۆ ئامادەبوانی ئاهەنگەکەی فرانس فتبۆڵ کردو رایگەیاند"سوپاسی ئەوانە ئەکەم کە دەنگیان بە من داوە، سوپاسی هاوڕێکانم دەکەم لەیانەکەو وڵاتەکەم، پێش ١٠ ساڵ لێرە خەڵاتی تۆپی زێڕینم وەرگرت و ئەمڕۆ جارێکی تر دووبارە بووەوە.
راشیگەیاند"من ناوەستم و دەمەوێت بەرەو پێشەوە بچم ئەمە کاتێکی باوەڕپێنەکراوە، من چەند ساڵێکی تر لە پێشمەوە ماوەو دەمەوێت لەگەڵ خێزانەکەم چێژ لە یاریکردن وەربگرم، هەروەها وازهێنانیش  نزیک بووەتەوەو ئەوەش کاتێکی قورسە.
لەکۆتایدا رایگەیاند" خەڵاتی تاکە کەسی هێندەی خەڵات لەگەڵ یانەکەم بە لای منەوە گرنگ نیە.


AM:12:25:03/12/2019