هەرچەندە بڕیارە ٥ی هەموو مانگێك مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش بكرێت، بەڵام ڕۆژی پێنج شەممە٥ی مانگە و مووچەش دابەشناكرێت، بەپێی زانیارییەکان بریارە لە سەرەتای هەفتەی داهاتوودا دابەشكردنی موچەی مانگی ئەیلولی دەستپێبکات و چەند وەزارەتێک موچە وەردەگرن.
بهگویرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی داراییەوە دەست "سپی" کەوتووە، سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بە دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلول دەكرێت و لەكاتی خۆیدا دابەشناكرێت.
هەر بەگوێرەی زانیاریەکان وەکو مانگەکانی پێشووش سەرەتا مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی_پەروەردە دابەشدەکرێت دواتر دارایی و تەندروستی دابەش دەکرێت.
حكومەتی هەرێم لەم ساڵدا تەنها ٨ موچەی دابەش كردووە و ئەگەر موچەی مانگی ئەیلولیش دابەش بكات ئەوا دەبێتە نۆ موچە و موچەی سێ مانگیش چارەنوسی دیارنیە.
وەزارەتی دارایی مانگانە بە دوو قۆناغ دەستبەدابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران دەکات، قۆناغی یەکەم پشت بە داهاتی نەتی فرۆشراو دەبەستێت، قۆناغی دووەمیش لەو پارەیە دابەشدەکرێت کە لە بەغداوە دەگاتە هەرێمی کوردستان.