ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی و تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی.
خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:
_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٨٠٠ دینار، دوێنێ دوو شەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٠ هەزارو ٩٥٠ دینار بوو.
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣هەزارو ١٥٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٤هەزارو ٩٠٠ دینار.
نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٩٠٠ دینار.
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩هەزارو ٦٥٠ دینار، دوێنێ دوو شەممە نرخی ١٠٠ هەزر تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٧٥٠ دیناربوو.