کەشناسی باری کەش و هەوای ڕاگەیاند

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

 

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ سێ شەممە لە شارەکانی باشووری کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوەو ئاسمان لە شارەکانی هەرێم هەور و باران دەبێت، کە بەرزترین پلەی گەرما لە پارێزگای کەرکوک تۆماردەکرێت کە ١٨پلەی سیلیزییە، هاوکات نزمترین پلەش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار دەکرێت کە ١٣ پلەی سیلیزییە، هاوکات ئێوارەی سبه‌ینێ له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ى دهۆك ئه‌گه‌رى باران بارین هه‌یه‌. 



AM:10:50:03/12/2019