بەپێی زانیارییەکان، بەیانی ئەمڕۆ سێ شەممە ڕێککەوتی ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی شۆرجەی شاری کەرکوک بە کوژراوی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند" گەنجەکە تەمەنی ٢٣ ساڵە و دانیشتونی گەڕەکی پەنجا عەلییە، لەلایەن چەند چەکدارێکی نەناسراوەوە کوژرا و بکوژرەکانیش هەڵاتن".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" بکوژەکان ئۆتۆمبیلێکی جۆری هۆندای رەنگ رەساسیان پێ بووە،بەڵام ئۆتۆمبیلەکەیان جێهشتووە و هەڵاتون".
دوای روداوەکەش هێزەکانی پۆلیس گەیشتۆتە شوێنی روداوەکە و لێکۆڵینەوە لە روداوەکە دەستیپێکردوە.