نێچیرڤان بارزانی سەردانی یەكگرتوو دەكات

ئەمڕۆ سێ شەممە ٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان گەیشتە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی.

 

بەپێی زانیارییەکان پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفای سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم گەیشتنە بارەگای ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتو و لەگەڵ سەڵاحەدین بەهادین، ئەمنیداری گشتی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان کۆبونەوە و لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی ڕەوشی نێوخۆیی، عیراقی و ناوچەیی دەكەن.

 

سەردانەكەی سەرۆكی هەرێم لە چوارچێوەی بەسەركردنەوەی حیزبەكانی هەرێم بۆ دروستكردنی یەكڕیزی لەنێوان لایەنەكاندا.

 

 




AM:11:38:03/12/2019