بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی مانگی ڕابردووی کوردستان نزیکەی دوو هەزار هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە بەشێکی زۆریان مێرمنداڵ و تەمەنیان لە خوارەوەی ١٨ ساڵە.
هەنگاو ئاشکراشیکردووە" لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی کوردستان زیاتر لە سەد مێرمنداڵ کە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە لە شارەکانی کرماشان، جوانڕۆ، سنە، مەریوان و بۆکان لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستگیر کراون".
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو باسی لەوەشکردووە: ژمارەیەک لەو مێرمنداڵانە دوای چەند ڕۆژ بە دانانی بارمتە ئازاد کراون و ژمارەیەکیان هێشتا دەسبەسەرن، هەندێک لە منداڵەکان تەمەنیان ١٤ ٢و ١٥ ساڵانن.