ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید ئامادەکارییەکانی بۆ یاری رۆژی شەممە دژی ئیسپانیۆل کردەوەو تێیدا بەهۆکاری جۆراوجۆر چەند یاریزانێک راهێنایان نەکرد.
لە مەشقەکانی ئەمڕۆ هەریەکە لە هازارد و ئەسینسیۆو جەیمس و لۆکاس ڤازکوێز نەیانتوانی مەشق و راهێنان بکەن.
هەروەها بەیڵیش لە راهێنانە بە کۆمەڵەکان نەبینراو ئەو یاریزانە لە هۆڵە داخراوەکان بە جیا مەشقی کرد.
یاریەکە رۆژی شەممەی داهاتوو لە کاتژمێر ٣:٠٠ی عەسر ئەنجام دەدرێت.