بە حەوت خاڵ دەتوانیت كەسایەتیت بگۆڕیت

بۆ ئەوەی كەسایەتی خۆمان بگۆڕین و ببینە كەسێكی دیار و بە ئامانجەكانمان بگەین، پێویستە كەسایەتیەكی بەهێزمان هەبێت، بۆ گەیشتن بەمەش پێویستمان بە بەرنامەو گۆرینی ژیانمان هەیە كە كارێكی قورس نیە. لێرەدا باس لە گۆرینی كەسایەتیمان دەكەین كە لە رێگەی چەند كارێكەوە دەتوانین بگەینە ئەنجام كە ئەمانەن:

 

1: دیاریكردنی ئامانج

هەموو شتێك پێویستی بە خۆ ئامادەكردنێكی باش هەیە، بۆیە هەر گۆڕانكاریەك پێویستی بە دیاری كردن و ڕوونكردنەوەی ئامانجەكانی ژیان هەیە، ئەمەش بە دیاری كردنی ئامانجە كورتەكان  دەستپێدەكات كە بۆ رۆژانە و چەند مانگێكە، پاشان ئامانجە مەودا درێژەكان دێت، بۆیە تاك دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ كات و ئامانجەكان دەكات، لە ئەنجامدا دەبێتە كەسێكی سەركەوتوو و ئاسوودە.

 

2: سوربوون بۆ گەیشت بە ئامانجەكان

گەشەپێدانی كەسایەتی پێویستی بە ئیدارەدانی گۆرانكاریەكان هەیە بەرەو باشتر، سەرنەكەوتن بەشێكە لە ژیان، بۆیە لەسەر تاك پێویستە بەبێ ترس و دڵەڕاوكێ رووبەرو ببێتەوە ،  ئەمەش بە گۆرینی شێوازی بیركردنەوە دەبێت و پاشانیش هەر كێشەیەكیش پێویستی بە بیروبۆچونی تایبەت بەخۆی  هەیە تا زاڵ بیت بەسەریدا.

 

3: خوێندنەوەی رۆژانە

خوێندنەوە دەبێتە هۆی راهێنان بە عەقڵ و باشتركردنی یادەوەری و بەهێزكردنی توانای عەقڵی، دواتریش هەر خوێندنەوە دەبێتە هۆی باشتر وەرگرتنی رووداوەكان و بەرچاو ڕوونیمان لەسەریان، بۆ نموونە خوێندنەوەی گۆڤارێك كە ئاماژە بە تەندروستی و وەرزش و چۆنیەتی  بەهێزكردنی جەستە دەكات، وات لێدەكات كە بەرچاو روونی و شارەزایت هەبێت لەو بابەتەكانی كە رۆژانە پێویستە.( گۆڤاری Oprah magazine 2008) ئاماژەی بەم خاڵە داوە.

 

4: تێكەڵاوی كەسانی سەركەوتوو

پەیوەندی هاوڕێیەتی كە تاكەكان لەگەڵ دەوروپشتیان ئەنجامی دەدەن دەكرێت كاریگەری هەبێت لەسەر سیفاتەكانی كەسایەتیمان، كەواتە دەكرێت لە هاوڕێ سەركەوتووەكانمان فێر ببین و سود لە هاوكاریەكانیان وەربگرین، هەروەها هاوڕێیەتی درێژخایانە بێگومان دەبێتە هۆی گۆڕینی بیركردنەوەی تاك و تێروانیان كە مرۆڤەكان دەتوانن كارەكان هەڵسەنگێن و باش و خراپەكان لە یەكتر جیابكەنەوە كە چی باشەو بیكات و چی نەكان.

 

5: بەڕێوەبردنی كات

كات لە ژیانی هەموو كەێكدا گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، ژیانیش یەكەو ناگۆڕێت، بۆیە دەتوانرێت سود لە ئەزمونە باشەكان وەربگرین  بەشێوەیەكی باش ئیدارەی كات بدەین، هەروەها رۆژانەش ئەو كارنە ئەنجام بدەین كە دەمانگەیەنێتە ئەنجام و دەرونمان ئاسودەیە بە ئەنجامدانی،  وەك چوون بۆ پارك و گەشت كردن یان فێربوونی زمانێكی نوێ، نابێت بە هیچ شێوەیەك بە درێژایی رۆژ لەسەر یەك كار بمێنێنەوە، و پاشان بگەرێنەوە ماڵەوە و نانی ئێوارە بخوێن و سەیری تەلەفزیۆن بكەین و بەم شێوەیە بەردەام بین، بەڵكو دەبێت سود لە كاتەكان وەربگرین بۆ كارە جیاوازەكان و ئامانجەكانمان.

 

6: دەست و پەنجە نەرمكردن لەگەڵ بارودرخەكاندا

مرۆڤەكان هەندێك بارودۆخیان بەسەردا دێت كە زۆر سەختە و قورسە وەك لە دەستدانی كار و مایەپوچ بوونی كۆمپانیاكەی، لەم كاتەدا لەبری ئەوەی زیادەڕەوی بكات لە شیكردنەوەی هۆكارەكانی و بیركردنەوە لەم دۆخە قورسە ، دەتوانێت  لێوەی فێر بێت و دەست و پەنجەی لەگەڵ ئەم دۆخە گەرم بكات و خۆی رابهێنێت لەگەڵیدا و نەیگۆرێت بۆ دراما.

 

7: پشوودان

هەموومان دەتوانین لە هەفتەیەكدا كاتژمێرێك بۆ پشودانی خۆمان تەرخان بكەین ، ئەمەش دەبێتە هۆی گۆرانكاری،  بۆ نممونە چون بۆ مەلەكردن و راوێژكردن بە راهێنەران بۆ مانەوەمان بە تەندروستیەكی باش، یان پیاسەكردنمان بە پاركەكەكاندا، لەكاتی ئەم كارانەدا دەتوانین باشتر بیر لە ئامانجەكانی ژیانمان بكەینەوە و شوێن پەنجەمان بەجێبهێڵین بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانمان.

 



PM:11:33:03/12/2019