٤٣ ئەفسەر لەسەر تەقەکردن لە خۆپیشاندەران دادگایی دەکرێن

بڕیارە ٤٣ ئەفسەری دەزگا جیاجیا سەربازییەکانی عێراق بدرێنە دادگا بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانی شارەکانی عێراق.

 

 
رۆژنامەی بەریتانی " دەیلی میل" بڵاویکردۆتەوە تۆمەت ئاراستەی ٤٣ ئەفسەر کراوە بە تۆمەتی تەقەکردن لە خۆپیشاندەران لە ماوەی دوو مانگەدا کە خۆپیشاندان بەغداو شارەکانی باشووری عێراقی گرتۆتەوە.

 

 
ئەو رۆژنامەیە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە دانیشتنی دادگایی کردنەکە لەم مانگەدا دەستپێدەکات و پێدەچێت ئەو حوکمانەی دژی ئەو ئەفسەرانە دەردەچێت لە ٧ ساڵ زیندانیەوە بۆ لە سێدارەدان بێت.



 رۆژنامەی " زە ناشیوناڵ ' یش لە سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراقەوە بڵاویکردۆتەوە کە دادگا لەم مانگەدا رووبەڕووی ئەو تۆمەتبارانە دەبێتەوە.
ماوەی دوو مانگانە لە بەغداو باشووری عێراق خۆپیشاندانی گەورە گەورە بەڕێوە دەچێت و تا ئیستا زیاتر لە ٤٠٠ کەس لە خۆپیشاندەرو هێزی ئەمنی کوژراون و، نزیکەی ٢٠ هەزار کەس بریندار بوون.




PM:01:59:04/12/2019