ئەمڕۆ چوار شەممە ڕێککەوتی ٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ میدیاکانی عێراق ڕایگەیاند" بە تۆمەتی كوشتن و بە ماددەی ٤٠٦، فەرمانی گرتن بۆ بەڕێوەبەری پێشووی پۆلیسی دیوانیە دەرچوو".
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، لیوا فرقد عیساوی، بهڕێوهبهری پێشوی پۆلیسی دیوانیه بهتۆمهتی كوشتنی بهئهنقهست فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دهرچوو.
خۆپیشاندانەکانی عێراق لە ٢٥ی مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵەوە بەردەوامە، داوای سەرەکیان ئەندامجانی چاکسازی و دەستلەکارکێشانەوەی حکومەتی عێراق بوو، هەینی رابردووش عادل عبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق لەوەڵامی داوای عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکان نامەی دەستلەکارکێشانەوەی بڵاوکردەوە و یەکی ئەم مانگەش، پەرلەمان نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی پەسەندکرد.