وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم بڕیاریدا بە ڕاگرتنی سەرجەم بڕگەکانی ڕێنمایی ژمارە ١١ی تایبەت بە هەموارکردنەوەی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا.
بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە بەژمارە "١٥١٦٧" و واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە، بڕیاردراوە به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى رێنمایى ژماره‌ى "١١" ى ئه‌مساڵ.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە ١١ی ئەمساڵ بڕیاردراوە بە ڕاگرتنی هه‌مواركردنه‌وه‌ى بڕوانامه‌ى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی كه درێژه‌یان به خوێندنى (ماسته‌رو دكتۆرا) له ده‌ره‌وه‌ى وڵات به‌بێ مۆڵه‌تى خوێندن یاخود بێ مووچه یاخود مۆڵه‌تى كۆكراوه.