ئەمرۆ تروپشکی یارییەکانی کۆپا ئەمریکای ٢٠٢٠ راکێشراو بڕیارە یارییەکانی لە هەردو وڵاتی ئەرجەنتین و کۆڵۆمبیا ئەنجام بدرێت.
پاڵەوانێتیەکە بە بەشداری ١٢ هەڵبژاردە لە ١٢-٦- ٢٠٢٠ دەستپێدەکات و یارییەکانی دابەشکراون بۆ دوو کۆمەڵەی ٦ تیپی و لە هەر گروپێک ٤ تیپ دەگەنە قۆناغی داهاتوو.
یاری دەسپێکی پاڵەوانێتیەکە لە نێوان ئەرجەنتین وچیلی دەبێت و یاریەکە لە بۆینس ئایرس ئەنجام دەدرێت.
یاری کۆتایی پاڵەوانێتیەکەش لە وڵاتی کۆڵۆمبیا ئەنجام دەدرێت.
گروپی یەکەم: ئوسترالیا، ئەرجەنتین، پاراگوای، ئۆرۆگوای، بۆلیڤیا، چیلی.
گروپی دووەم بەمشێوەیە: کۆڵۆمبیا، بەرازیل، قەتەر، ڤەنزوێلا، ئیکوادرۆ، پیرۆ.
پاڵەوانێتی رابردوو بەرازیل توانی ببێتە پاڵەوان و لە یاری کۆتایی لە پیرۆی بردەوە.