رۆشنبیری ناسراو مەریوانی وریا قانع لە نوێترین نووسینیدا دەڵێت" ئەم پارتە حیکایەتێکی نەماوە بە کۆمەڵگای ئێمەی ببەخشێت و قسەیەکی نەماوە بیکات و قابیلی باوەڕپێکردن بێت".
د. مەریوان قانع لە نووسینێکدا بەناونیشانی " بۆچی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ناتوانێت کۆنگرە ببەستێت؟" دەڵێت" شتێک بەناوی متمانەکردن بە حیزب، بە تایبەتی بە حیزبێکی حوکمڕان لە کوردستاندا نەماوەتەوە. بێگومان دەشێت ئەم کێشەیە لە ڕێگای ئەو دەیان و سەدان ڕۆژنامەنووس و نیمچەخوێندەوارانەی لەناو دەزگاکانی ئەم پارتەدا وەک موچەخۆر کاردەکەن، چارەسەربکرێت و کۆمەڵێک قسەی کڵیشەیی و سەدبارە بدەنەوە پاڵ یەک و دڵی خۆیان و پارتەکەیانی پێخۆش بکەن".
نووسەر لە پێنج خاڵدا دەیەوێت هۆکاری نەتوانینی سازنەدانی کۆنگرەی یەکێتی دەخاتە ڕوو، لە خاڵێکیاندا دەڵێت" گرێدانی پێگە و پۆستە سەرەکییەکانی ناو ئەم پارتە بە ئەندامانی ھەندێک خێزان و بنەماڵەی سیاسییەوە دۆخێکی دروستکردوە ھیچ یەکێکیان ئامادەیی ئەوەی تیانەبێت گەر دەسەڵاتی ئەو خێزان و بنەماڵەیە گەورەتر نەکات، ئەوا بچووکی بکاتەوە".
دەقی وتارەکە لەم لینکەوە بخووێنەرەوە..